لە گەرمیان روونکردنەوە دەربارەی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتێک دەدرێت

لە گەرمیان روونکردنەوە دەربارەی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی بازاڕی رزگاری دەدرێت و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت، “لەهەمان شوێنی خۆی بە کوالێتییەکی بەرز نۆژەندەکرێتەوە”.

جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، مزگەوتی بازاڕی رزگاری بە کوالێتییەکی باشتر و نەخشەیەکی نوێ لە هەمان شوێنی ئێستای دەخرێتەوە خزمەت هاوڵاتییان.

دەشڵێت، رێگەنادەین پرۆسەی نۆژەندکردنەوەی مزگەوتە هیچ گرفت و ئاستەنگییەکی بۆ دروستبکرێت و پشتگیری بەڕێوەچوونی کارەکانی دەکەین، چونکە مزگەوتەکە مێژوویەکی گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە و خزمەتی هاوڵاتییان و مسوڵمانان کردووە.

هاوکات، لەماوەی رابردوودا دەنگۆیەک دەربارەی شوێنی مزگەوتەکە هەبووە کە بکرێتە پڕۆژەی بازرگانی و مزگەوتەکەش بۆ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە، هەربۆیە هاوڵاتییان و کاسبکاران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، ئەمرۆش بەرپرسانی گەرمیان پاڵپشتی خۆیان بۆ پڕۆسەی نۆژەندکردنەوەکە له هەمان شوێنی ئێستا دووپاتدەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی…
Total
0
Share