ڕەخنە لە دەسەڵاتی دادوەری دەگرێت
وەزیری ناوخۆی هەرێم: ڕێژەی تاوان بەرزبووەتەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ڕێژەی تاوان لە هەرێمدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

لە وتەیەكدا لە خولی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێم، كە تایبەتە بە دەستگیركردنی تۆمەتباران، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، “ڕێژەی تاوانكاری لە هەرێمدا بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی هاوكارینەكردنی دامەزراوە ئەمنییەكانە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە”.

ڕێبەر ئەحمەد داواشی لە دەسەڵاتی دادوەری و دادگاكان كرد هاوكاریی دەزگا ئەمنییەكان بن و هیچ تۆمەتبارێك بەبێ بارمتە ئازادنەكەن.

لەدرێژەی وتەكەیدا وەزیری ناوخۆ جەختیكردەوە، “نابێت كێشەكان لەڕێگەی دانیشتنی كۆمەڵایەتی و لە دەرەوەی دادگاكان چارەسەربكرێن، چونكە یەكێك لە هۆكارەكانی زۆربوونی تاوان لە كوردستان، ئەوەیە كە تۆمەتباران بەپێی یاسا دادگایی ناكرێن”.

لە كۆتایی وتەكەیدا ڕێبەر ئەحمەد داوای لە لایەنە سیاسییەكان و هاوڵاتییان كرد بەهیچ پاساوێك تۆمەتباران داڵدەنەدەن.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ هەوڵ بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەدات

بابەتی دواتر

لاپۆرتا: فاتی بە مەرج ژمارە 10ی مێسی وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆوە دەدرێـت.. تەندروستيی هەرێم: تای خوێنبەربوون مەترسیدارە

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تای خوێنبەربوون مەترسیدارە و پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن دەڵێت، “بەهیچ شێوەیەك بەهۆی تای…
زیاتر ببینە

دوو چالاكوانی بادینان ئازادكران

دوو كەس لە چالاكوانە زیندانیكراوەكانی بادینان ئازادكران و سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری دەڵێت، ئازادكردنی چالاكوانی سێیەم دەكەوێتەسەر بڕیاری…
Total
0
Share