جۆزێف بۆریێل گەیشتە هەولێر

وێنەیەكی ئەرشیفی بەرپرسە ئەوروپییەكە

جۆزێف بۆریێل بەرپرسی كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنیی یەكێتیی ئەوروپا گەیشتە هەولێر، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

جۆزێف بۆریێل دوێنێ گەیشتە عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكە كۆبووەوە، جگە لە دووپاتكردنەوەی پەیوەندی و هەماهەنگیی سیاسی و ئەمنی، دیپلۆماتكارە ئەوروپییەكە چاودێریكردنی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراقیشی ڕاگەیاند، لەڕێگەی ناردنی چاودێرەوە.

كەمێك پێش ئێستا، بەرپرسی كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنیی یەكێتیی ئەوروپا لەرێگەی فرۆكەخانەی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان، بڕیارە لەگەڵ هەردوو سەرۆكی هەرێم و حكومەت كۆببێتەوە.

هاتنی بۆریێل بۆ هەرێم و عێراق دوای چەند ڕۆژێك دێت لە سەردانەكەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بۆ هەولێر و بەغداد.

بابەتی پێشتر

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شەش ساڵانی شێلا و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share