وۆڵ ستریت جۆرناڵ: عێراق پێنجەمین وڵاتە هەژموونی بەسەر نەوتی جیهاندا هەیە

پێگەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایکرد، عێراق پێنجەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان کە هەژموونی بەسەر نەوتدا هەیە، جەختیکردووەتەوە پیشەسازیی نەوت لە ساڵی 2020دا ڕووبەڕووی ئاستەنگی بێپێشینە بووەتەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە، عێراق پێنجەم وڵاتی جیهانە کە هەژموونی بەسەر نەوتی جیهانەوە هەیە، بەبوونی 8.4%ی کۆی یەدەگی نەوتی جیهان و بەرهەمهێنانی 4.1 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پشکی هەر تاکێک لە داهاتی فرۆشتنی نەوت لە ساڵی 2020دا، نۆ هەزار و 654 دۆلار بووە، لەکاتێکدا هەناردەکردنی نەوت 39.6%ی کۆی نەوتی بەرهەمهێنراوی ناوخۆ بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤەنزوێلا لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە کە هەژموونی بەسەر نەوتی جیهانەوە هەیە، سعودیە لە پلەی دووەم، کەنەدا پلەی سێیەم و ئێران پلەی چوارەمی وڵاتانی جیهانیان گرتووە.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، “لە ساڵی 2020دا پیشەسازیی نەوت ڕووبەڕووی ئاستەنگی بێپێشینە بووەوە بەجۆرێک لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا نرخەکەی هێندە دانەبەزیوە، لەگەڵئەوەی کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهان بڕی 6.6 ملیۆن بەرمیل کەمکرایەوە”.

بابەتی پێشتر

هەر پەنابەرێکی عێراقی لە لیتوانیاوە خۆی دیپۆرتبکاتەوە 300 یۆرۆ وەردەگرێت

بابەتی دواتر

خالیدی عەزیزی: خاکی هەرێم بەکارناهێنین بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوت پێدەنێتە حەوتەم هەفتەیەوە کە بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، هۆکارەکانیشی بەرزبوونەوەی ئاستی خواست لەسەر وزە و مەترسییەکانی هێرشی ڕوسیا…
Total
0
Share