وەزیری نەوتی عێراق بڕیارێک لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەردەکات

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، راوێژکارێک لەماوەی 60 رۆژدا دادەمەزرێت بۆ هەژمارکردنەوەی بڕی نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی کوردستان.

حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، عەتوان ئەلعەتوانی کرد، پرسی پەیوەندی نێوان وەزارەت و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کێڵگە نەوتییەکان و رادەستکردنی بەرهەمی نەوتی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە تاوتوێکران.

حەیان عەبدولغەنی، ئاماژەی بەوەشکردووە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی سەبارەت بە رادەستکردنی نەوتی هەرێم بەپێی رێژەی بەرهەمهێنانی پێویست بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق، سۆمۆ، بەو پێیەی دەسەڵاتی رێگەپێدراوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق، بەو جۆرەیە کە داهاتی بڕە هەناردەکراوەکان بخرێنە هەژمارێکی تایبەتەوە، کە بڕە پارەیەکی لێ دەبڕدرێت بۆ پێدانی کرێی بەرهەمهێنان.

هاوکات، وەزیری نەوتی عێراق جەختیشیکردووەتەوە، بڕی نەوتی خاو کە لە هەرێم بەرهەم دێت لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە بەرهەم دەهێنرێت و داهاتەکانیش کە دەمێنێتەوە دەچێتە ناو بودجەی فیدراڵییەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: بانكی ناوەندیی سلێمانی ئامادەیە هەفتانە 250 ملیۆن دینار بۆ رێگای مەرگ خەرجبكات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا كاركردن لە هەردوو رێگای كەلار- دەربەندیخان، دەربەندیخان- زەڕایەن ڕاگیراوە و…
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: بەهۆی خراپ ئیدارەدانی حكومڕانییەوە فەرمانبەرانی هەرێم بوونەتە قوربانی

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپ ئیدارەدانی حكومڕانییەوە فەرمانبەرانی هەرێم بوونەتە قوربانی. د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگار سلێمانی لە كۆنگرەیەكی…
Total
0
Share