سەدر: وڵات نادەینەوە دەست گەندەڵكاران و نایفرۆشین بە كەسانی پشت سنوور

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، جەختدەكاتەوە كە وڵات “ناداتەوە دەست گەندەڵكاران” و نایفرۆشێت بە كەسانی “پشت سنوور” و پێداگیری دەكات لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی.

ئەمڕۆ هەینی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی لە تویتەر بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بە مردن هەڕەشە لە من ناکرێت، کەسێک شوێنکەوتووی موحەممەد بێت هیچ شتێک نایترسێنێت.”

موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە، “جارێکی دیكە دێوە تێكشكێنەرەكان كە جگە لە هەڕەشە هیچی تر نازانن دەنگیان بەرزدەبێتەوە. جارێكی تر هەڕەشە دەكەن لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی کە (نە خۆرهەڵاتییە نە خۆرئاوایی) و خەریکە ڕووناکییەکەی لە هەموو ناوچەکانی عێراق و خۆر و سێبەر و دارخورماكان و خاکەكەیدا دەردەکەوێت.. خۆشویستنی نیشتمانیش باوەڕدارییە”.

لە بەشێکی تری پەیامەكەیدا ڕێبەری ڕەوتی سەدر نووسیویەتی، “لێرەوە پێتاندەڵێم، واز لە هەڕەشەکانتان بهێنن، ئێمە وڵات نادەینەوە دەست گەندەڵكاران و نیشتمان نافرۆشین بەوانەی پشت سنوور”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەدر جارێكی تر جەخت لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەكاتەوە و دەڵێت، “زۆرینەی گەل لەگەڵ حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیدان و ئێمەش دەستەوەستان ناوەستین و ڕێگەنادەین تیرۆر و گەندەڵی كۆنترۆڵمان بكەن، مێژوومان پڕە لە هێز و ئارامگرتن و خۆڕاگری.”

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: نەخۆشییەکی مەترسیدار سەریهەڵداوەتەوە

بابەتی دواتر

کۆمپانیای مێتا لە ڕیزبەندیی 10 گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان چووەدەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share