ڕیاڵ پلان.. یاریگا و پێکهاتەی نوێ بە سێ ئەستێرەی گەورەوە

لە کۆتاییەکانی 2022 یاریگا و پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەوە نوێدەکرێتەوە.

ڕۆژنامەکانی مارکا و “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویانکردووەتەوە، گواستنەوەکانی داڤید ئالابا و ئیدواردۆ کاماڤینگا دەستپێکی ئەو پڕۆسەی نوێکارییە بووە کە ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز بڕیاری جێبەجێکردنیداوە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022 یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە نوێترین تەکنەلۆجیا و گۆڕانکاری تەلارسازییەوە بەڕووی هاندەراندا دەکرێتەوە، دەبێتە یەکێک لە گەورەترین سەنتەرە بازرگانییەکان لە مەدرید و ئیسپانیا بەگشتی، ئەم پڕۆژەیەش پێویستی بە پاڵپێوەنەرێکی وەرزشیی بەهێزتر دەبێت، تاوەکو هەموو جیهان سەرنج بخاتە سەر مەدرید.

ئەنچلۆتی پێرێز
فلۆرنتینۆ پێرێز (سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید) لەگەڵ کارلۆ ئەنچلۆتی (ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید)

لەگەڵ گۆڕانکارییە کارگێڕییەکاندا، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە پلانی داڕشتووە بۆندی سێ یاریزانی گەورە و گرانبەها واژووبکات، پێکهاتوون لە: کیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان)، ئێرلینگ هالاند (دۆرتمۆند)، پۆل پۆگبا (مانچستەر یونایتد)، دووان لەو یاریزانانە بۆندەکانیان هاوینی 2022 کۆتاییدێت و گواستنەوەیان بێبەرامبەرە، گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندیش بەنزیکی 90 ملیۆن یورۆ مسۆگەر دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئیتاڵیا بە بردنەوەی یوڤانتۆس لە ئینتەر میلان کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئینتەر میلان…
زیاتر ببینە

چاڤی به‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ گه‌وره‌که‌ له‌ بارسا ده‌ستپێده‌کات

ئه‌ستێره‌ی دێرینی به‌رشلۆنه‌ و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری، چاڤی هێرناندێز به‌فه‌رمیی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ کرد، یه‌که‌مین…
Total
0
Share