سێر ڕاتکلیف چێڵسی دەکڕێت؟

سێر جیم ڕاتکلیف، ملیاردێری بەریتانی گرێبەستێکی بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ پێشکەشی یانەی چێڵسی کردووە، لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بە گرێبەستێک کردووە کە لەلایەن تۆد بۆهلی-یەوە پێشکەشکراوە و بە دوور نەزانراوە کە گرووپی ڕاین پێی قایل ببێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ئەتلەتیک”، گرێبەستەکەی سێر ڕاتکلیف ڕاستەوخۆ و کاش بە بڕی چوار ملیار و 250 ملیۆن دۆلار پێشکەش بە چێڵسی کراوە، لە کاتێکدا ڕاین گرووپ کە بانکی تایبەتمەند بە فرۆشتنەکەیە، لێی بێ ئاگا بووە.

ڕاتکلیف دووپاتی کردووەتەوە، “ئێمە ئۆفەرێکمان لە ڕۆژی هەینی پێشکەش کردووە. ئێمە تاکە کڕیاری بەریتانیاین بە سادەیی هەوڵ دەدەین، دەشمانەوێت یانەیەکی زۆر باش دروست بکەین لە شاری لەندەن. ئێمە هیچ پاڵنەرێکمان بۆ قازانجکردن نییە و ڕێگەی دیکە هەیە دەتوانین پارەی لێوە پەیدا بکەین.”

هەرچەندە بانکی ڕاین گرەوی لەسەر بۆهلی داکرد بۆ ئەوەی یانەی چێڵسی بەرەو پێشەوە ببات، بەڵام گرێبەستەکەی ڕاتکلیف هاوکێشەکەی گۆڕی. چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا گواستنەوەی خاوەندارێتی یانە شینەکە گۆڕانکاری گەورە بە خۆیەوە ببینێت.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا و 12 پێشمەرگە برینداربوون

بابەتی دواتر

10 بەهێزترین هێڵی هێرشبەر لە ئەوروپا بەم جۆرە پۆلێنکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share