نەیشن لیگ.. ئەمشەو پورتوگال و ئیسپانیا یاریی لوتكە دەكەن

نەیشن لیگ دەستپێدەكاتەوە و لە گەڕی یەكەمدا ئەمشەو چەندین یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن.

ئەمشەو كۆمەڵێك یاریی گرنگ بەڕێوەدەچن و بەهێزترینیشیان لە نێوان ئیسپانیا و پورتوگال دەبێت.

لویس ئینریكی ڕاهێنەری ئیسپانیا جەختی كردەوە كە پاڵەوانێتیی نەیشن لیگ ئامادەكارییەكی زۆر باشە بۆ جامی جیهانی 2022.

وتیشی: ” ئامانجی سەرەكی ئیسپانیا بردنەوەی سەرجەم یارییەكانی نەیشن لیگە.”

هەرچی فرناندۆ سانتۆس، ڕاهێنەری پورتوگالیشە پێیوایە جگە لەوەی ئیسپانیا بە باشی كۆنتڕۆڵی تۆپ دەكات لە یاریگادا، بەخێرایش هەوڵ بۆ گەڕانەوەی دەدات.

بەڕای سانتۆس تۆپی پێ بریتی نییە لە دەستگرتن بەسەر تۆپدا بەڵكو بریتیە لە دروستكردنی هەلی گۆڵ.

هەر ئەمشەو سربیا لە یاریگای خۆی میوانداری نەرویج دەكات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە
چیك – سویسرا 9:45
ئیسپانیا – پورتوگال 9:45
سربیا – نەرویج 9:45
سلۆڤینیا – سوید 9:45

 

بابەتی پێشتر

شۆڕشەكەی چاڤی دەستی پێكرد

بابەتی دواتر

بڵاوبوونەوەی پرسیاری وانەیەك تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆیەمی لە عێراق پەكخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانێکی مێسی گومانی دروستکردووە

لە دوواین هەڵوێستی-دا، لیۆ مێسیی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین ئاماژەی بە ئەگەرەکانی وازهێنانی لە چالاکییە نێودەولەتییەکان کردووە. هەڵبژاردەی ئەرجەنتین…
Total
0
Share