کۆنتی بۆ ئارسیناڵ؟ تەنها ئەگەرە و ڕێککەوتن نەکراوە

ڕاهێنەری پێشووی ئینتەر میلان، ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ ڕێککەوتنی نەکردووە، بەڵام پەیوەندیکردنی بەو یانەیەوە ئەگەرێکی بەهێزە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، شکستی مایکڵ ئارتێتا ئیدارەی یانەی ئارسیناڵی ناچارکردووە بیر لە دوورخستنەوەی بکاتەوە، وەک شوێنگرەوەش لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئیتاڵی دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان بەپێچەوانەی زە سەنەوە ئاشکرایکردووە، هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان ڕاهێنەرەکە و یانەی ئارسیناڵ نەکراوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویەتی، “هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک لەنێوان کۆنتی و ئارسیناڵدا نییە، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ هیچ یانەیەکدا ڕێککەوتنی زارەکی نەکردووە، نەک بەتەنها ئارسیناڵ”.

ئارسیناڵ لە وەرزی نوێی پریمەرلیگ خراپترین ئاستی پیشانداوە، لە کۆی سێ ڕوبەڕوبوونەوە سێ دۆڕاندنیان تۆمارکردووە و کەوتوونەتە کۆتایی ڕیزبەندی یانەکانەوە، زۆرینەی میدیاکان پێیانوایە ئارتێتا بەرپرسە لەو دۆخە و بەم زووانە دووردەخرێتەوە، وەک ئەگەرێکیش ئاماژە بە کۆنتی کراوە.

بابەتی پێشتر

سوپای پاسداران هۆشداری بە خەڵکی هەرێم دەدات نزیکی بنکەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات نەکەون

بابەتی دواتر

ڕیبێری ئەم وەرزەش لە خولی ئیتاڵیا یاریدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share