بەهۆی لاوازیی ئۆفەرەکانی بەرشلۆنەوە ڤایناڵدوم لە پاریس نزیکبووەتەوە

جۆرجینیۆ ڤایناڵدومی هۆڵەندی دانوستاندنی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دەستپێکردووە و نزیکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بە ڕێكکەوتنێک بگات.

ڕۆژنامەنووسی ناودار و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ کە لە پێشوودا چەندین زانیاریی گرنگ و دروستی لەبارەی گواستنەوەی یاریزانانەوە ئاشکراکردووە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا دەڵێت، “بەهۆی لاوازیی ئەو بۆندەی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بۆ گواستنەوەی جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم پێشکەشیکردووە، یاریزانەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمان دەستی بە دانوستاندن کردووە”.

ڕۆمانۆ دووپاتیدەکاتەوە، ئۆفەرە پێشکەشکراوەکەی پاریس زۆر لەوەی بەرشلۆنە بەهێزترە، ئەگەر لە چەند کاتژمێری داهاتوودا خوان لاپۆرتا و هاوکارانی بەخۆیاندا نەچنەوە و ئۆفەرەکەیان بەرزنەکەنەوە، یاریزانەکەیان لەدەستدەچێت و پەیوەندی بە پاریسەوە دەکات.

ڤایناڵدومی تەمەن 30 ساڵ تاوەکو ئێستا 237 یاری بەدرێسی لیڤەرپوڵەوە کردووە و 22 گۆڵی تۆمارکردووە، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتا یاری بەدرێسی یانەی لیڤەرپوڵەوە ئەنجامدا و ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی کرد، چونکە ئامادەنەبوو بۆندەکەی نوێبکاتەوە و لە ئێستادا گواستنەوەی بێبەرامبەرە، یانە خوازیارەکان تەنها پێویستیان بە دابینکردنی موچە و جێبەجێکردنی مەرجەکانیەتی.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید کۆڵ لە مباپێ نادات و بنزیمە ڕۆڵی نێوەندگیر دەبینێت

بابەتی دواتر

کۆپا ئەمریکا مشتومڕی دروستکردووە و دواخستنی بەهێزترین ئەگەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share