گنابری: ئەم یاریزانەی بەرشلۆنە لە مباپێ باشترە

ئەستێرەی ئەڵمانی-ی یانەی بایرن میونشن، سێرج گنابری پێیوایە یاریزانێکی پێکراوی یانەی بەرشلۆنە لە کیلیان مباپێ باشترە.

گنابری لە دۆکیومێنتارییەکی تۆڕی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانیدا دەڵێت، “بەڕای من عوسمان دێمبیلی-ی فەرەنسی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە زۆر لە کیلیان مباپێ-ی هاونیشتیمانی باشترە”.

کیلیان لەئێستادا یەکێکە لە باشترینەکانی پاریس سان جێرمان و جیهان، لە بەرامبەردا عوسمان دێمبیلی بەهۆی پێکانەوە هیچ سوودێکی بە یانەی بەرشلۆنە و تەنانەت هەڵبژاردەی فەرەنسا نەگەیاندووە.

بەوهۆیەوە، چەندین هاندەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و تۆپی پێ لە تۆڕی “Reddit” ڕەخنەیان لە بۆچوونەکانی گنابری گرتووە.

یەکێک لە هاندەرەکان نووسیویەتی، “نازانم گنابری مەبەستی لە گەیمی فیفایە یان تۆپی پێی ڕاستەقینە، لە هیچیشیاندا دێمبیلی لە مباپێ باشترنییە”.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی: چیتر کارەبا بەو سیستمە کۆنە بەڕێوەناچێت

بابەتی دواتر

هالاند تاوەکو 2022 یاریناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share