” هەمیشە بەخۆم دەڵێم لە مێسی و ڕۆناڵدۆ باشترم “

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانت جێرمان، کیلیان مباپێ هەوڵدەدات بەر لە دەستپێکی ڕوبەڕوبوونەوەکان ناوەکانی مێسی و کریستیانۆ وەک پاڵپێوەنەری دەروونی بەکاربهێنێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا ئاسکە فەرەنسیەکە بە ڕۆژنامەی لیکیپی ڕاگەیاندووە، ” مێسی و کریستیانۆ لە من باشترن، هەزار شتیان کردووە کە من نەمتوانیوە بیکەم، بەڵام لە مێشکی خۆمدا هەمیشە بەخۆم دەڵێم تۆ باشترینیت لە مێسی و کریستیانۆ بەهێزتریت، بەوشێوەیە هیچ سنورێک ناهێڵمەوە و هەوڵدەدەم باشترین ئاست پێشکەشبکەم”.

هەروەها دەڵێت، ” کاتێک لە ڕووی دەروونیەوە باش نابیت، هیچ کەسێک پێتناڵێت کە تۆ لەتواناتدایە بەسەر ئاستەنگییەکاندا سەربکەویت، تۆ بەتەنهایت، بۆیە دەبێت باوەڕ بەخۆت بهێنیت کە دەتوانیت کاری مەزن بکەیت، من بەو شێوەیە دەیکەم”.

لەبارەی نێیمار و بارودۆخی وەرزشی پاریس سانت جێرمانەوە، دەڵیت، ” لە هەستیارترین و گرنگترین قۆناغی ئەم وەرزەداین، لەبەرئەوە پێویستمان بە نێیمارە و دەمانەوێت بە زووترین کات توانا جەستەییەکانی بگەڕێنێتەوە و لەگەڵماندا ئامادەبێت”.

مباپێ لەم وەرزەدا 36 یاری ئەنجامداوە، تۆمارکەری 30 گۆڵ و 9 ئەسیست بووە و لە کۆی ڕوبەڕوبوونەوەکاندا 2755 خولەک یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ پەیامێکی ئاڕاستەی ئانسو فاتی کرد

بابەتی دواتر

بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی كێڵگەی حەسیرە ڕاوەستا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share