حزبوڵڵای عێراقی پێشمەرگە بە هاوكاریكردنی داعش تۆمەتباردەكات

حزبوڵڵای عێراقی، كە میلیشیایەكی شیعەی چەكدارە، پێشمەرگە بە هاوكاریكردنی داعش لە كەركوك و دەوروبەری نەینەوا تۆمەتباردەكات.

ئەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی ئاسایشی حزبوڵڵای عێراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “تیرۆریستانی داعش ڕاستەوخۆ لەلایەن هەواڵگرییەكانی سعودیە و ئیماراتەوە بەڕێوەدەبرێن و دەزگا تایبەتمەندەكان ئەوە دەزانن، هەركەسێكیش كارئاسانییان بۆبكات هاوبەشە لەو تاوانانەدا كە داعشەكان ئەنجامیان دەدەن”.

لێدوانی كاربەدەستەكەی حزبوڵڵا دوای ئەوە دێت، شەوی ڕابردووتر لە ناحیەی ڕەشاد لە پارێزگای كەركوك و هەروەها دەوروبەری مەخمور، چەكدارانی داعش هێرشیانكردەسەر پۆلیسی فیدراڵیی عێراق و 13 كارمەند و پلەداریان كوشت.

لەدرێژەی لێدوانەكەیدا بۆ میدیاكانی نزیك لە حزبوڵڵا، ئەبو عەلی عەسكەری وتی، “لە كەركوك و دەوروبەری نەینەوا، “میلیشیای پێشمەرگە” ئاسانكاری دەكات بۆ جموجۆڵ و كاری تیرۆریستانی تاوانكاری داعش، بۆیە دەبێت فشاری چڕی بخرێتەسەر بۆئەوەی ناچاربكرێت پشتیوانیكردنی تەكفیرییەكان ڕابگرێت”.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ستیبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جوانكاریدا ‌گرت

بابەتی دواتر

سوپای پاسداران هۆشداری بە خەڵکی هەرێم دەدات نزیکی بنکەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات نەکەون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share