پیاوێکی ئایینی بە جبە و عەمامەوە چووە سەرتاشخانەیەک و بە ستایلێکی جیاوازەوە هاتەدەرەوە

سەید عەلی شەریفی، مەلایەکی شیعەیە و لەسەر ئاستی عێراق زۆر ناسراوە، بە بیروباوەڕە جیاوازەکانی خەڵکی بۆ دوو بەرە دابەشکردووە، بەرەیەک هەوادارین و ئەوی تریشیان دژ.

شەریفی لە چەندین چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنی و گرتەی ڤیدیۆیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە پاڵ بابەتە ئایینییەکاندا، نوکتە و بەسەرهاتی کۆمیدیی گێڕاوەتەوە. ئەمەش لەگەڵ بیروباوەڕەکانیدا کە بانگەشەی لیبراڵیزم دەکات، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆری کردووەتەوە.

سەید عەلی شەریفی لە لای شەقامی عێراقی و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێگەیەكی جەماوەریی بەهێزی هەیە، هەمیشە قسە و دەركەوتنەكانی كاردانەوە بەدوای خۆیاندا دەهێنن.

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، شەوی ڕابردوو شەریفی چووەتە سەرتاشخانەیەک لە بەغداد و ستایلی قژ و جلەکانی گۆڕیوە، ئەوەش بووەتە سەرەکیترین بابەتی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت سبەی لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەردانێكی رەسمی دەگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی. فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
Total
0
Share