قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریانده‌هێنن، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك له‌و ده‌رمانانه‌دا گرتووە كە بۆ جوانكاری ده‌فرۆشرێن و شوێنه‌كانیشان داخست.
لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی كه ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی كردووە، ڕایگه‌یاندوه، لیژنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كات بۆ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌ناو بۆجوانكاری به‌كارده‌هێنرێن كه له بازاڕه‌كانی ئۆنلاین و په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به خانمان ده‌فرۆشرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، له هه‌ڵمه‌تەكەی دوێنێدا له كاسۆمۆڵ لیژنه‌كه ده‌ستیبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رماندا گرتووه.
هەر بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەكە، فرۆشتنی ده‌رمان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌شاره‌زا له‌بواری ته‌ندروستیدا، زیانی ته‌ندروستی به به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێك له‌و هاوڵاتییانه‌ی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌یان به‌كارهێناوه سكاڵایان له‌سه‌ر شوێنه‌كان تۆماركردووه.
راپۆرتی لیژنه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، “به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویستی به پزیشكی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆیه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا ده‌بێت ئامۆژگارییه‌كانی پزیشكی ده‌رمانساز له‌به‌رچاوبگیرێن”.