ئێران، پاکستان بە یارمەتیدانی ئاسمانیی تاڵیبان دژی ئەحمەد مەسعود تۆمەتباردەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەوان دژی دەستوەردانی دەرەکین لە کێشەی ئەفغانستاندا و هیوادارن ئەو دەستوەردانە سەربازییانە بوەستێندرێت، پاكستان تۆمەتبار دەكات كە دژی هێزەكانی پینجشیر یارمەتیی تاڵیبانی داوە.

ئەم وتەیەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە، زانیاری هەیە پاکستان بە فڕۆکە بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی “بەرەی بەرگری”ی سەربە ئەحمەد مەسعود-یان بۆردومان کردووە.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لێکۆڵینەوە و بەردواداچوون دەکەین كە چۆن شەوی ڕابردوو پاکستان هاوکاریی سەربازی تاڵیبانی کردووە”.

بە وتەی وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تاکە چارەسەری ئەفغانستان دانوستانی نێوان هێزە ئەفغانییەكان و دوورخستنەوەی دەستی دەرەکییە لەو وڵاتە، “چونکە پێشتر تاقیکراوەتەوە و زیانی زۆری هەبووە”.

بەیانی ئەمڕۆ وتەبێژی تاڵیبان بەناوی وتەبێژی ئەمارەتی ئیسلامییەوە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پینجشیری ڕاگەیاند و وتی، “وڵات لە شەڕی ناوخۆ دوورخرایەوە”.

دوێنێ لە ڕوبەڕوبوونەوەکاندا، فەهیم دەشتی، وتەبێژی هێزەکەی ئەحمەد مەسعود لە پینجشیر کوژرا، هاوکات شەوی ڕابردوو “مەولەوی فەسیحەدین” فەرماندەی چەکدارانی تاڵیبان لە بەرەی باکووری ڕۆژهەڵات بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی پینجشیر کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان: دوژمن لە شـ.ـەڕی سەربازییدا سەرکەوتوو نەبوو ئێستا دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ئابوری

سەرۆککۆماری ئێـ.ـران ڕایگەیاند،  دوژمن لە شـ.ـەڕی سەربازییدا سەرکەوتوو نەبوو ئێستا دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ئابوری. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێـ.ـران…
زیاتر ببینە

وەزیری وزەی تورکیا: بەهۆی بومەلەرزەوە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا داخرابوو

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، هەناردەی نەوت لە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە. ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری…
Total
0
Share