ڤیدیۆ.. دوای هەڵوەشاندنەوەی گەشتی تاران – بەغداد گەشتیارێک شووشەی فڕۆکەخانەکە دەشکێنێت

شەوی شەممە کاتێک گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی “ئیمام خومەینی” لە تاران کۆبوونەوە بۆئەوەی بە هێڵی ئاسمانیی عێراق بگەنە بەغداد، پێیان ڕاگەیەندرا کە گەشتەکە هەڵوەشاوەتەوە، لەوکاتەدا ژنێک چەند شووشەیەکی لە فڕۆکەخانەکەدا شكاند.

بەپێی زانیارییەکان، ماوەیەک پێش کاتی گەشتەکە بە گەشتیاران وتراوە گەشتەکە هەڵوەشاوەتەوە، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کە ڕێگەی بە گەشتەکە نەداوە.

میدیاکانی ئێران باس لەوە دەكەن كە لە بەغدادیش بەهەمانشێوەی تاران، گەشتیاران تووشی دواکەوتن یان هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بوون.

بەشێک لە گەشتیاران نیگەرانی و توڕەیی خۆیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی، کاتێک زانیویەتی وەزارەتی ناوخۆ ڕێگەنادات گەشتەکە بکرێت، بۆچی بلیتی گەشتەکەی فرۆشتووە؟

لە مانگی ڕابردووەوە تا سەرەتای مانگی داهاتووش گەشتیارانی ئایینی لە ئێرانەوە سەردانی عێراق دەکەن، بۆبەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی عاشورا و چەند ڕێوڕەسمێکی ئایینیی دیکە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی کوتانی مامۆستایانەوە بەفەرمی بڕیاریدا

بابەتی دواتر

نرخی گەشتی عومرە كەمكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share