نرخی گەشتی عومرە كەمكرایەوە

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم ڕایگەیاند، لەچێوەی پلانێكی گونجاودا نرخی گەشتی عومرە کەمکرایەوە.

شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەچێوەی پلانێکی گونجاوی وەزارەتی ئەوقافدا، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەگرتنەبەری چەند ڕێکارێک و پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی و کۆمپانیای فڕۆکەوانی، لەھەنگاوی یەکەمدا توانرا نرخی گەشتی عومرە لەبەشێک لە کۆمپانیاکاندا كەمبكرێتەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، كەمكردنەوەكە بەشێوەیەکە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرەدا، تێچووی گەشتی ھەر عومرەکارێک لە نزیکەی هەزار و 500 دۆلارەوە بۆ هەزار دۆلار کەمبكرێتەوە لە بەشێکی بەرچاوی کۆمپانیاکاندا.

نەقشبەندی جەختی لەوەشكردووەتەوە، بەردەوامدەبن لە گرتنەبەری ھەر ڕێکار و ھاوکارییەک بۆ کۆمپانیاکان بەتایبەتی ئەوانەی نرخەکانی گەشتی عومرە لە بەرژەوەندیی ھاوڵاتییان و عومرەکاران كەمدەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 100 پەرلەمانتار داوادەكەن موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەئەلیكترۆنی لەلایەن بەغدادەوە دابەشبكرێت

زیاتر لە 100 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پرۆژەیاسایەكدا داوادەكەن موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەئەلیكترۆنی و ڕاستەوخۆ لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکان بێ کێشە دەستیانپێکردووە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سوپاس بۆ مامۆستایانی وانەبێژ کە بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بە…
Total
0
Share