کوڕەکەی بێکهام یەکەم بۆندی پرۆفیشناڵی واژووکرد

کوڕی دووەمی داڤید بێکهام، ڕۆمیۆ ئێکس یەکەم بۆندی پڕۆفیشناڵی لە بواری تۆپی پێ لەگەڵ یانەیەکی ئەمریکی واژووکرد.

ڕۆمیۆ ئێکس، کوڕی دووەمی بێکهامە و تەمەنی 19 ساڵە، لەسەرەتاکانی ژیانییەوە بەشداری سیستمی ڕاهێنانی منداڵانی یانەی ئارسیناڵی کردووە، بەڵام پاش ماوەیەک هەوڵیداوە لە بواری تێنسی سەرزەوی جێگەی خۆی بکاتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و دواجار گەڕاوەتەوە بۆ بواری تۆپی پێ.

ڕۆمیۆ بۆندی لەگەڵ یانەی فۆرت لاوداردەیڵی ئەمریکی بەشدار لە خولی پلە سێی ئەمریکا واژووکردووە، یانەکە بەشێکە لە پڕۆژەکانی یانەی ئینتەر مەیامی کە بێکهامی باوک سەرۆکایەتی دەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەر نوسیویەتی، ڕۆمیۆ کەمێک لە باوکی دەچێت، بەڵام شێوازی یاریکردنی هەمەجۆرترە، چونکە لەتوانایدایە لە پێگەکانی بەرگری و هێرشبەری باڵی ڕاست یاریبکات، شێوازی ئاڕاستەکردنی لێدانەکانی هاوشێوەی بێکهامی ڕاستەقینەیە، دەشکرێت بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ ڕاهێنەری یانەی ئینتەر مەیامی (فیڵ نیڤڵ) لە داهاتوودا پەیوەندی بە یانەیەکی ئینگلیزی، بەتایبەت یانەی مانچستەر یونایتد بکات.

بابەتی پێشتر

سەڵاح بۆ لیڤەرپوڵ: لەهەمووان زیاترم دەوێت

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share