بەرشلۆنە بۆ جێگەی دێمبیلی بیر لە بەهرەدارێکی بەرازیل دەکاتەوە

لە ئەگەری دروستبوونی هەر گرفتێکی کارگێڕیدا، بەرشلۆنە بۆندی عوسمان دێمبیلی نوێناکاتەوە و هەوڵەکانیان بەئاڕاستەی بەهرەدارێکی بەرازیلی دەستپێدەکەن.

ماڵپەڕی “تریبڵ فوتبۆڵ” ئاماژەیکردووە، تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندی عوسمان دێمبیلی-یەوە نەکراوە، جەمسەرەکان ناگەن بە ئەنجامێک، داهاتووی ڕەشئەسمەرەکە لە بەرشلۆنە مسۆگەرنییە و ئەگەری ئەوە لەئارادایە هاوینی 2022 بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، باشترین جێگرەوە بۆ دێمبیلی بریتییە لە ئانتۆنی تەمەن 21 ساڵ، کە هەڵگری ناسنامەی بەرازیلی-یە و بۆ یانەی ئەیاکس ئەمستەردام یاریدەکات.

یاریزانەکە لەتوانایدایە وەک باڵەکانی هێرشبەری ڕاست و چەپ یاریبکات، پێگەی خوازیاری باڵی ڕاستە و هەمان شێوەی یاریکردنی یاریزانە فەرەنسییەکەی هەیە.

ئانتۆنی تاوەکو 2025 بۆندی لەگەڵ ئەیاکس واژووکردووە، گواستنەوەی 35 ملیۆن یورۆی تێدەچێت و لەڕووی مووچەوە لە عوسمان دێمبیلی کەمتر بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ 90 خوله‌کی داهاتوودا مێسی ده‌توانێت ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل تێپه‌ڕێنێت

ئه‌فسانه‌ی زیندووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، لیۆ مێسی له‌ شکاندنی ڕیکۆردی پیلێ-ی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل نزیکبووه‌ته‌وه‌. تۆڕی (TYC) ئه‌رجه‌نتینی ئاشکرایکردووه‌، له‌…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ وێستهامی برده‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی وێستهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپوڵ کۆتاییهات. ئەمشه‌و شەممە،…
Total
0
Share