پیرترین یاریزانی جیهان وازناهێنێت

هێرشبەری ژاپۆنی، کازویوشی میورا کە بە “پادشا کازۆ” ناودەبرێت، دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی سوزوکا پۆینت جینەرزەوە بکات.

کازیوشی میۆرا لەپلانیدایە ساڵی 2022 لەناو یاریگاکاندا بەردەوامبێت و وازهێنان ڕاناگەیەنێت، لەچاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی (ئێن ئێچ کەی) ڕاگەیاندووە، “تاوەکو ئێستا بۆندم لەگەڵ هیچ یانەیەکی نوێ واژوونەکردووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەو بەندانە ڕازیبووم کە لە دوایین گرێبەستی یانەیەک بەدەستم گەیشتووە”.

یانەی سوزوکا لە خولی پلە چواری ژاپۆن بەشدارە و لەلایەن یاسوتوشی میۆراوە ڕاهێنەرایەتی دەکرێن کە تەمەنی 56 ساڵە و برا گەورەی “پادشا کازو”وە.

کازو هەفتەی ڕابردوو بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو، کە لەم وەرزەدا هەشت یانە خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە و بۆندیان پێشکەشکردووە.

پیرترین یاریزانی جیهان کە میورایە و ڕێکەوتی 26ی شوباتی 2022 تەمەنی دەبێتە 55 ساڵ، وەرزی 37ــەمین لە یاریگاکانی تۆپی پێ بەڕێدەکات.

کازویوشی میۆرا لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و لەتەمەنی 15 ساڵیدا دەستی بە یاریکردن کردووە لە یانەکانی بەرازیل، بەتایبەت لە یانەکانی سانتۆس و پاڵمێراس، دوای گەڕانەوەی بۆ ژاپۆن لەماوەی هەشت وەرزدا لەگەڵ تیمی فیردی کاواساکی 100 گۆڵی تۆمارکرد، یەکەمین ژاپۆنی-یە لە خولی ئیتاڵیا بەدرێسی یانەی جێنەواوە یاریکردووە، وەرزێکیشی لەگەڵ یانەی سیدنی ئوسترالی بەڕێکردووە و وەرزێکیش لە یانەی دینامۆ زاگریبی کرواتی.

بابەتی پێشتر

میدڤیدێڤ لە یەکەم تاقیکردنەوەی (ATP cup) شکستیهێنا

بابەتی دواتر

کام هەڵبژاردەیە گرانبەهاترینی ئەفریقایە؟ جەزائیر بەهێزە و سەنیگال یەکەمە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share