لێدوانی سۆلشایەر پێش یارییەكەی تۆتنهام

// پەیوەندیی من لەگەڵ ئیدارە بێ ئەملاولا و ڕاستەوخۆیە، پێموانییە بەرگریی لە ئاست و ئەنجامی تیپەكە بكەن بەرامبەر لیڤەرپوڵ

// نزیكەی ١٨ ساڵە لە یانەی مانچستەر یونایتد بووم و وەك یاریزان و ڕاهێنەر بە دۆخی زۆر قورسدا تێپەڕیوم، ئەم چەند هەفتەیەی ڕابردوو وێنەی من ناگۆڕێت

// هێشتا لەگەڵ مانچستەر یونایتد كۆتاییم نەهاتووە و متمانەم بە خۆم هەیە دۆخەكە ڕێكبكەمەوە

// ئێمە ئێستا لە خراپترین دۆخداین، كاتێك یاریزان بووم پێنج بە سفر بە نیوكاسڵ دۆڕاوین و سێ بە شەشیش بەرامبەر ساوسامپتۆن شكستمان هێناوە، بەڵام زانیومانە چۆن وەڵام دەدەینەوە و بە بەهێزی گەڕاوینەتەوە

// ئەم یانەیە بە زۆر دۆخی خراپدا تێپەڕیوە و منیش هێندە هێزم تێدایە كە بتوانم بارودۆخەكە ڕێكبكەمەوە، بەدڵنیاییەوە بەرامبەر تۆتنهام تێدەكۆشین بۆ بردنەوە.

بابەتی پێشتر

هەواڵگریی ئەمریکا: کۆرۆنا لەم کاتەدا سەریهەڵداوە و لە تاقیگەکان پەرەیپێنەدراوە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا: قسەم لەگەڵ چاڤی كرد لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا، ئەوكات دەمویست كومان بمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share