لاپۆرتا له‌باره‌ی دوو یاریزانه‌وه‌ فه‌رمانی به‌سه‌ر کومان-دا کردووه‌

خوان لاپۆرتا داوای له‌ کومان کردووه‌، بۆ وه‌رزی نوێ پشت به‌ تواناکانی ئومتیتی و پوج ببه‌ستێت

سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، خوان لاپۆرتا له‌باره‌ی دوو یاریزانه‌وه‌ فه‌رمانی به‌سه‌ر کوماندا کردووه،‌ که‌ ده‌بێت بۆ وه‌رزی نوێ پشت به‌تواناکانیان ببه‌سترێت.

ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووه‌‌، له‌م وه‌رزه‌دا ڕۆناڵد کومان چه‌ند جارێک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتای سه‌رۆکی یانه‌دا کردووه‌، ڕاهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌که‌ ناوه‌کانی ڕیکی پوج و ساموێل ئومتیتی خستووه‌ته‌ لیستی فرۆشتنه‌وه‌، به‌ڵام دوای کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی ناوبراو، به‌ڵێنی پێداون‌ به‌رده‌وامی به‌ تواناکانیان بدات.

لاپۆرتا داوای له‌ کومان کردووه‌ پوج و ئومتیتی له‌ پلانی فرۆشتن ده‌ربهێنێت و جه‌ختیکردووه‌ته‌وه‌، بۆ وه‌رزی 2021-2022 ده‌بێت ده‌رفه‌تی یاریکردنیان پێبدرێت، له‌به‌رامبه‌ردا کومان پێداگری له‌ بڕیاره‌کانی پێشووی نه‌کردووه‌ و ڕه‌زامه‌ندیی به‌رامبه‌ر بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی ئازولگرانا ده‌ربڕیوه‌‌‌.

ریکی پوج و ساموێل ئومتیتی، له‌ مه‌شقه‌ ئاماده‌کارییه‌کانی وه‌رزی 2021-2022

ئومتیتی به‌هۆی پێکان و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ دوو وه‌رزه‌ له‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیی بارسا دوورخراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕیکی پوج به‌هۆکارێکی نادیار له‌لایه‌ن کومانه‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وهه‌ره‌کانی لاماسیا و به‌شداریکردنی بۆ پێکهاته‌که‌ سوودی له‌ زیانه‌کانی زیاتربووه‌.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی سێ باندی مامەڵەکردن بەدراوی ساختە دەستگیردەکات

بابەتی دواتر

گەڕاندنەوەی نەخۆشخانەی سانتی لایڤ بۆ كەرتی گشتی سەرینەگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share