کارتی ساڵانەی براینت بە دوو ملیۆن فرۆشرا

کۆبی براینت، ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا و جیهان، دوای مردنیشی پارە بۆ خێزانەکەی پەیدادەکات

کارتی ساڵانەی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا و تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز، کۆبی براینت لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بەبڕی دوو ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیاکانی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، هەفتەی ڕابردوو لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، کارتی ساڵانەی کۆبی براینتی ئەفسانەی ئەمریکا لە جۆری (Metal Universe Precious Metal Gems Emerald) کە تایبەتە بە وەرزی 1997-1998، لە بازاڕی (PWCC)بەبڕی دوو ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

کارتی ساڵانەی کۆبی براینت، ئەو ئەفسانەیەی بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە گیانی لەدەستدا

پێشتریش لە مانگی نیسانی 2021 کارتێکی ساڵانەی دیکەی یاریزانە کۆچکردووەکە، کە بە کارتی ئاڵتونی ناسراوە، بەبڕی 5.2 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

کۆبی براینت، یەکێکە لە ئەفسانە ناودارەکانی (NBA)، مانگی کانونی دووەمی 2020 بەڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە، خۆی و چەند هاوڕێیەکی و کچەکەی گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share