مباپێ بێبه‌رامبه‌ر پێیه‌کانی ناخاته‌ مه‌درید

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ میرکاتۆی زستانی 2022 هه‌وڵده‌دات ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی بکات، واژووکردنی بۆنده‌که‌شی بێبه‌رامبه‌ر نابێت.

یانه‌ی شاهانه‌ هه‌وڵی زۆریدا هاوینی 2021 کیلیان مباپێ دابینبکات، له‌ دواین ساتی گواستنه‌وه‌کاندا بڕی 200 ملیۆن یورۆیان پێشکه‌شکرد، به‌ڵام سه‌رمایه‌دارانی قه‌ته‌ر که‌ خاوه‌ندارێتی یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌ ده‌که‌ن، بۆنده‌که‌یان ڕه‌تکرده‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، زستانی 2022 یانه‌ی شاهانه‌ جارێکی دیکه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌که‌ په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێته‌وه‌، له‌و واده‌یه‌دا‌ به‌پێی یاسا ده‌توانن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پاریس ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌که‌ نوسیویه‌تی‌، ته‌نانه‌ت دوای کۆتاییهاتنی بۆندی یاریزانه‌که‌ له‌گه‌ڵ پاریس، بێبه‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ بنزیمه‌ی هاوڕێیه‌وه‌ ناکات.

یانه‌ی شاهانه‌ بۆ واژووکردنی بۆندی فه‌رمی، پێویسته‌ بڕی 40 ملیۆن یورۆ وه‌ک پاداشت پێشکه‌شی خودی مباپێ و لێپرسراوی کاره‌کانی بکات، بڕی 40 ملیۆنی دیکه‌ش‌ موچه‌ی له‌ مه‌درید بۆ ته‌رخانبکرێت.

تێچووی یاریکردنی مباپێ له‌ یه‌که‌م وه‌رزدا به‌درێسی سپییه‌وه‌ ده‌گاته‌ 80 ملیۆن، به‌ڵام هێشتا ئه‌و نرخه‌ زۆر که‌متره‌ له‌و بڕه‌ی هاوینی 2021 بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشکه‌شکرا (200 ملیۆن یورۆ(.

بابەتی پێشتر

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ئامانج 20%ی هاوڵاتییان بوو<br>تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی خۆڤاكسینكردن لە چاوەڕوانكراو زیاتردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share