بردنەوەی کلاسیکۆ پێنج ئامانجی بەرشلۆنە دەپێکێت

ئەمشەو یەکشەممە، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کلاسیکۆی قۆناغی دووەمی لالیگا ئەنجامدەدەرێت.

یانەی بەرشلۆنە بەتەواوی ئەستێرەکانییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکە ئامادەیە، یانەی ڕیاڵ مەدرید-یش بەبێ کەریم بنزیمە و فێرلاند مێندی یاریدەکات.

بەپێی خوێندنەوەی میدیاکانی ئیسپانیا، لە ئەگەری بردنەوەی یانەی بەرشلۆنەدا، پێنج ئامانجی سەرەکی دەپێکێت، پێکهاتوون لە:

  1. نزیکبوونەوە لە سوپەری ئیسپانیای وەرزی داهاتوو: بەرشلۆنە 51 خاڵی هەیە، پێنج خاڵ جیاوازییەتی لەگەڵ ئیشبیلیەی دووەمی ڕیزبەندیی لالیگا، لە ئەگەری بردنەوەی یارییەکەی ئەمشەودا جیاوازییەکە دەبێتە دوو خاڵ، کەتەلۆنییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیشبیلیە لە کامپ نو بەبردنەوەیەکی دیکە دەتوانن پلەی دووەم بگرن، بەو هەنگاوەش لە سوپەری ئیسپانیای وەرزی داهاتوو نزیکدەبنەوە.

 

  1. بارودۆخی دەروونی: بردنەوەی کلاسیکۆ، بارودۆخی دەروونی بارسا بۆ دوواین یارییەکانی لالیگا و یوروپا لیگ بەهێزتر دەکات.

 

  1. کۆتایی نەفرەتی دۆڕاندن: لەدوواین شەش کلاسیکۆدا ڕیاڵ مەدرید دۆڕاندنی تۆمارنەکردووە، بەبردنەوە، بارسا کۆتایی بەو زنجیرەیە دەهێنێت.

 

  1. پەیامێک بۆ هالاند و دێمبیلی: بردنەوەی کلاسیکۆ پەیامێکی بەهێزە بۆ عوسمان دێمبیلی بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی، هەروەها ئێرلینگ هالاند تاوەکو وەرزی داهاتوو پەیوەندییان پێوەبکات.

 

  1. لالیگا مەحاڵ نییە: بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی جیاوازییان 15 خاڵە، بەبردنەوەی کلاسیکۆ جیاوازییەکە دەبێتە 12 یاری، لە کاتێکدا هەر یانەیەک نۆ یاریی دیکە ئەنجامدەدات، پێچەوانەبوونەوەی ئەنجامەکان لەم بارودۆخەدا مەحاڵ نییە.
بابەتی پێشتر

چەمچەماڵ.. كارمەندێكی ئاسایش لە ڕووداوێكی تەقەكردندا كوژرا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ بەبێ بنزیمەش مەترسییە بۆسەر بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share