بۆچی ئۆبامیانگ لە پێکهاتەی ئارسیناڵدا نەبوو؟

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ئارسیناڵ بەرامبەر ساوزامپتن، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ لە پێکهاتەی مایکڵ ئارتێتا دوورخرایەوە، هۆکارەکەشی پەیوەندی بە دیسپلینی یانەکەوە هەبووە.

دوای ئەوەی تۆپچییەکانی لەندەن بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد، مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئیسپانی ڕایگەیاند، “پێموابێت تاوەکو ئێستا هەماهەنگیمان لەوپەڕی پابەندبووندابووە کاتێک بابەتەکان پەیوەندیداربوون بەجێبەجێکردنی ڕێسا ناوخۆییەکان، ئەوەی لەگەڵ ئۆبامیانگ ڕوویدا لادانێکی ڕەوشتی بوو، بەهۆی پابەندنەبوونی بە دیسپلینی یانەکەوە لە پێکهاتەکەماندا ناونووسمان نەکرد، دەمەوێت تەنها سەرنج بدەمە سەر کێبڕکێ هونەرییەکان و تەنها ئەوەندە دەڵێم کە لادانی هەبووە”.

بەپێی زانیارییەکانی “زە سەن”، هێرشبەرە گابۆنییە 32 ساڵەکە مۆڵەتی وەرگرتووە و بەهۆکارێکی تایبەت گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی، بەڵام لە کات و وادەی دیاریکراودا نەگەڕاوەتەوە، هەر بەوهۆیەشەوە نەیتوانیوە لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی هەینی بەشداریبکات.

لەبەرامبەر ئەو دواکەوتن و پابەندنەبوونەدا، مایکڵ ئارتێتا بڕیاریداوە لە پێکهاتەکەی دووریبخاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی مانگی هەنگوینی-یەوە کۆستا لە گریمیۆ دەڕوات !

بابەتی دواتر

كەجەكە: حکومەتی هەرێم ڕێگەنادات لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ر ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، لیۆ مێسی ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ستافی کارگێڕی کاربه‌ڕێکه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌رباره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ دانوستاندن بکات.…
Total
0
Share