عێراق دابەشكردنی سەبەتەی دووەمی خۆراكی دەستپێكرد

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دابەشكردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراكی له‌ پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ستپێكرد.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئه‌مڕۆ شەممە وه‌زاره‌تی بازرگانی له ‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانیه‌وه‌، ده‌ستیكردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراك له‌ به‌غداد و پارێزگاكانی دیكه‌.

سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراكی وەزارەتەكە پێكدێت له‌ شه‌كر، نۆك، فاسۆلیا ، دۆشاوی ته‌ماته‌ و برنجی به‌سمه‌تی.

بڕیاریشە له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌به‌ته‌ی خۆراكه‌كه‌ بگه‌یه‌ندرێته‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی پارێزگاكانی دیكە.

هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاندووە “هه‌موو بابه‌ته‌كانی ناو سه‌به‌ته‌ی خۆراك له‌ باشترین كوالێتی و له‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌ هاورده‌كراون”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان ژن و پیاوێک لە قەزای خەبات بریندار بوون

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم کۆتایی بە دەستوخەتی "تێکەڵی" دکتۆرەکان دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share