بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 263 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دیناری عێراقی بەرزە و 100 دۆلاری هاوتای 151 هەزار و 700 دینارە، سەرەڕای قەبارەی بەرزی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، بەڵام بەهاکەی دانەبەزیوە.

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ 30ی ئەیلول، بڕی 263 ملیۆن و 26 هەزار و 598 دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە.

لەو بڕەش، 250 ملیۆن و 776 هەزار و 598 دۆلاری بەشێوەی حەواڵاتی دەرەکی بووە و بڕی 12 ملیۆن و 250 هەزاری بەشێوەی کاش بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەرێم و عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، هەرێم و عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share