ڤیدیۆ.. لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان ژن و پیاوێک لە قەزای خەبات بریندار بوون

بۆ جاری دووەم لە مانگێکدا بەشێک لە دانیشتوانی قەزای خەبات دژی ڕوخاندنی خانوەکانیان کە بە زیادەڕۆی دروستیان کردووە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان ژن و پیاوێک بریندار بوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی قەزای خەبات بۆ داواکاری نە ڕووخانی خانووەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە یان قەرەبووکردنەوەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنیان تەقەیان کردووە.

لە ئێستادا ڕێگەی سەرەکی هەولێر- موسڵ داخراوە و خۆپیشاندەران سورن لەسەر داواکانیان لەبارەی ئەو ماڵانەی دروستیان کردووە.

لە ماوەی مانگێکدا ئەو کەسانەی لە قەزای خەبات لەسەر پارچە زەوی زیادەڕۆ خانوویان دروستکردووە خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدەن و پێشوتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەشێک لە خۆپیشاندەران دەستگیرکرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەوڵەکانی سەرجەم هەڤاڵان و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتییە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئەم سەرکەوتنەی یەکێتی، بەرهەمی هەوڵەکانى هەموو هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی. قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی…
Total
0
Share