حکومەتی هەرێم کۆتایی بە دەستوخەتی “تێکەڵی” دکتۆرەکان دەهێنێت

بەپێی نوسراوێکی سەندیدکای پزیشکانی کوردستان – لقی هەولێر بە پاڵپشت بە یاسای پەسەندکراوی پەرلەمان و نوسراوی داواکاری گشتیی هەرێم دەبێت دکتۆرەکان ڕاچێتە بە کۆمپیتەر تایپ بکەن.

لە نوسراوێکدا کە سەندیکای پزیشکان لقی هەولێر ئاڕاستەی سەرجەم کۆمەڵە پزیشکییەکانی کردووە تێیدا تا 15ی ئەم مانگە دانراوە بۆ پزیشکەکان تا واز لە نوسینی ڕاچێتە بە قەڵەم بهێنن.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، “تکایە سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵەکانتان ئاگادار بکەنەوە، کەوا پێویستە تاوەکو بەرواری 15ی9ی2021   سەرجەم پزیشکان ڕاچێتە بە کۆمپیتەر بنوسن، بە پێچەوانەوە هەر پزیشکێک پابەند نەبێت سزای یاسایی دەدرێت.”

نوسینی ڕاچێتە لەلایەن دکتۆرەکانەوە، وەک هاوڵاتییان دەڵێن نوسینێکە تەنها خۆیان لێی تێدەگەن، بۆیە زۆرجار نمونەی دەستوخەتی دکتۆرەکان بۆ شتێکی تێکەڵ دەهێننەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق دابەشكردنی سەبەتەی دووەمی خۆراكی دەستپێكرد

بابەتی دواتر

هەولێر.. بەهۆی پێوەدانی مار ئەفەسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. بەرێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share