ئومتیتی بە گریانەوە سەرۆکی بەرشلۆنەی لەئامێزگرتووە

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا دواین کۆبوونەوەی لەگەڵ ساموێل ئومتیتی ئەنجامداوە و بەڵێنی پێداوە لە بەرشلۆنە دەرفەتی زیاتری پێبدات.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی دواین کۆبوونەوەی لەبارەی داهاتوویەوە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە ئەنجامداوە.

لاپۆرتا پێیڕاگەیاندووە، کە ڕۆناڵد کومان پشت بەتواناکانی نابەستێت و پێگە سەرەکەییەکەی بەدەستناهێنێتەوە، لەبەرئەوەیە بڕیاریانداوە ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی بکەن.

ڕەشئەسمەرە فەرەنسییەکە هاتووەتەدەنگ و وتویەتی، ” تیمی پزیشکیی بارسا ڕێگەیەکی گونجاویان بۆ چارەسەرکردنم نەدۆزییەوە، تەنها پێشنیازی نەشتەرگەرییان بۆکردم، بەوهۆیەوە ماوەیەکی دوورودرێژ لە یاریکردن دابڕام، مافی ئەوەم هەیە دەرفەتێکی دیکەم پێبدرێت تاوەکو تواناکانم بسەلمێنم”.

دوای گوێگرتن لە بەرگریکارەکە، لاپۆرتا بەڵێنیداوە کومان ناچاربکات دەرفەتێکی نوێی پێبدات، دوای بیستنی بەڵێنەکان ئومتیتی بەگریانەوە سەرۆکی یانەی لەئامێزگرتووە.

بابەتی پێشتر

داوایلێبوردن لەهەمووان دەکات تەنها مێسی نەبێت !

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: عەبدوڵا خەیات کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share