(ڤیدیۆ) یونایتد بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە تۆتنهام داماڵی

ئەمشەو، یەکشەممە یانەی مانچستەر یونایتد یاری هەفتەی 31ی پریمەرلیگی بەرانبەر تۆتنهام ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

تۆتنهامی مۆرینیۆ لە تۆتنهام ستادیەم میوانداری یونایتدی سۆڵشایەری کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی سوورپۆشەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤلز” لە خولەکەکانی 57 و 79 و 90 لەلایەن فرێد و ئیدینسۆن کاڤانی و ماسۆن گرینوود، تاکە گۆلەکەی سپێرزیش لە خولەکی 40 لەلایەن هیۆنگ مین سۆنەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/05uigs

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر یونایتد لە کۆی 31 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 63 و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، لە بەرانبەردا تۆتنهام ژمارەی خاڵەکانی لە 49دا وەستایەوە و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیدا جێگیربوو و چانسی نزیکبوونەوەی لە چوار پلەی سەرەتای خولی شێرەکان لەدەستدا، کە لەتوانایاندایە وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێک کەسێکی لە هەولێر کوشتووە و لە سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ڤالێنسیا 2-2 ڕیاڵ سۆسیداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤاران: ڤارانی یاریزان خنکاندمی

ڕافائێل ڤاران، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وازهێنانی نێودەڵەتی ڕاگەیاند، هۆکاری وازهێنانەکەشی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد.…
Total
0
Share