سۆڵشایەر کۆتا تاقیکردنەوە ئەنجامدەدات و پۆچتینۆ ئامادەیە

 

بەهۆی خراپی ئەنجامە تۆمارکراوەکانەوە، ئەگەری دوورخستنەوەی ئولی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد هاتووەتە ئاراوە.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی خولی نایابی ئینگلیزی بەرانبەر ئارسیناڵ، مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام دۆڕاندنی تۆمارکرد. شەوی ڕابردووش لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرانبەر ئیستانبوڵ باشاکشەهیر (2-1) دۆڕاندنێکی دیکەیان تۆمارکرد.

لەم وەرزەدا و لە چوارچێوەی ململانێکانی پریمەرلیگ، پێکهاتەی سۆڵشایەر لە کۆی شەش ڕوبەڕوبوونەوە سێ دۆڕاندنی تۆمارکردووە و ئەنجامەکان بەگشتی بەپێی پێویست نەبوون.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، زۆرینەی کۆمپانیاکانی گرەوکاری گرەویان لەسەر دوورخستنەوەی سۆڵشایەر کردووە، لە بەرانبەردا ماریسیۆ پۆچتینۆی ئەرجەنتینی ڕاهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام وەک پاڵێوراوی سەرەکی بۆ پێگەکەی دیاریدەکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، سۆڵشایەر لەژێر گووشارێکی خنکێنەردایە و ڕوبەڕوبوونەوەی شەممەی داهاتوو بەرانبەر یانەی ئێڤەرتۆن هاوشێوەی تاقیکردنەوەی کۆتاییە، لە حاڵەتی دۆڕاندندا بە ئەگەرێکی زۆرەوە نەرویجییەکە دووردەخرێتەوە، دوای ئەو وادەیەش دوو هەفتە حەوانەوە نێودەوڵەتییەکان لەبەردەم ئیدارەی شەیتانە سوورەکان دەبێت و ئەو ماوەیەش گونجاوە بۆ دەستبەکاربوونی ڕاهێنەرێکی نوێ.

سۆڵشایەر لە 22ی دیسێمبەری 2018 یەکەمین یاری مانچستەر یونایتدی وەک ڕاهێنەر بەرانبەر کاردیف سیتی ئەنجامدا، تاوەکو ئێستا 100 یاری بەڕێوەبردووە و نەیتوانیوە پێکهاتەیەکی گونجاو بۆ یانە زەبەلاحەکە بونیادبنێت.

بابەتی پێشتر

هالاند لە مێسی و کریستیانۆ باشتر دەرکەوتووە و جەنگی حەوت جەمسەرە بەرپادەکات

بابەتی دواتر

هاوینی 2021 مێسی و (19) یاریزانی ناودار نرخیان دەبێتە بێبەرانبەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا پلانی دوای 2023 ئاشکرادەکات

ڕاهێنەری ناوداری یانەی مانچستەر سیتی، دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی ماڵئاوایی لە مانچستەر سیتی دەکات. ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بەشداری چالاکییەکانی (XP…
زیاتر ببینە

ڕیاڵ لەسەر مباپی ناوەستێت

پرۆگرامی ئیلچیرینگتینۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید زۆر لە هەڵسوکەوتەکانی مباپی بێزار بووە. ئەو پڕۆگرامە باس لەوە…
Total
0
Share