هونەرمەندی ناسراو (عەبدوڵای خەیات) بەهۆی كاریگەرییەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیلەدەستدا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەند (عەبدوڵای خەیات) لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنا گیانیلەدەستدا، دوای ئەوەی هەژدە ڕۆژ لەمەوبەر توشی ڤایرۆسەكە بوو و ماوەی هەشت ڕۆژیشە لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردایە.
عەبدوڵای خەیات (57 ساڵ) هونەرمەندێکی دیاری شانۆ و سینەمای کوردی بووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە، لە یەکێک لە دراماکاندا لەناو خەڵکیدا بە کەسایەتیی (جەمال) یان (گوڵی بامێ) ناسراو و بەهۆی ڕۆڵە كۆمیدییەكەیەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.