وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكان دەكات

چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران داواكارییەكە بخرێتە دەنگدانەوە

لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كردووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكات.

نووسراوەكە بە ژمارە (11092) لە 15ی ئابی ڕابردوو بە واژووی ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاراستەكراوە، دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران داوایكردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕای خۆی دەربڕیوە و دەڵێت، پێویستیان بە دامەزراندنی سێ یەکەمەکان لەسەر ئاستى بەشەکان لە دەرچووانى ساڵى خوێندنى 2016-2017، لە کۆلێژ و پەیمانگاکان هەیە، بەهۆی ئەوەی ساڵانە ژمارەیەكی زۆری مامۆستا و فەرمانبەران خانەنشین دەبن.

بەپێی زانیارییەكان، كە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران داواكارییەكە بخرێتە دەنگدانەوە و بڕیار لەسەر دامەزراندنی یەكەمەكانی ئەو ساڵەی خوێندن بدرێت.

لەماوەی ڕابردوودا دەرچووانی یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان چەندین خۆپیشاندان و چالاكیی ناڕەزاییان بەهۆی دواكەوتنی بڕیاری دامەزراندنیان ئەنجامدا، تا ئێستاش یەكەمەكانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 و ساڵانی دواتر دانەمەزراون و ژمارەیان نزیكەی 5 هەزار دەچوو دەبێت.

بابەتی پێشتر

چی لەبارەی جۆرە نوێیەکەی کۆڤید "مو" دەزانیت؟

بابەتی دواتر

هونەرمەند عەبدوڵا خەیات گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان داشكاندن بۆ مامۆستایان دەكرێت

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لقی گەرمیانی یەكێتیی مامۆستایان لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ نەخۆشخانەیەكی تایبەتدا ئەنجامداوە كە داشكاندن لەپشكنین…
Total
0
Share