لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سێ برازای عامری گیانیان لەدەستدا

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایانکرد، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون، سێ منداڵی خێزانێک گیانیانلەدەستدا و دایک و باوک و منداڵێکی دیکەشیان برینداربوون، قوربانییەكان برازای هادی عامری-ن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئاگرەکە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووەتەوە کە خێزانێکی شەش کەسی تێدا ژیاوە و بەهۆی ئاگرەکەوە سێ منداڵی خێزانەکە گیانیانلەدەستداوە و منداڵێکی دیکەشیان بەسەختی برینداربووە، بەڵام دۆخی دایک و باوکی منداڵەکان جێگیرە.

ئەو کەسەی ئاگر لە ماڵەکەیدا کەوتووەتەوە، برای هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحە.

بابەتی پێشتر

هونەرمەند عەبدوڵا خەیات گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشكردنە سەر كاروانەكان زیانە بۆ عێراق
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: کاروانە لۆجستییەكان لەلایەن عێراقییەكانەوە دەگوازرێنەوە

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو كاروانە سەربازی و لۆجستییانەی دەكرێنە ئامانج هی هاوپەیمانان نین و عێراقییەكان خۆیان ئەو…
Total
0
Share