تەلسكۆبی هابڵ وێنەی دیاردەیەكی گەردوونیی دەگمەن دەگرێت

وێنەكەی هابل تایبەت بە دیاردە دەگمەنە گەردوونییەكە

بەمدواییە تەلسكۆبی هابڵ وێنەی دیاردەیەكی گەردوونیی دەگمەنی گرت، كە بە “شمشێری شین” ناودەبرێت.

ناوی زانستیی دیاردەكە بریتییە لە (هێربیگ- هارو ئێچ ئێچ 111) كە لە كاتی فەراهەمبوونی دۆخی دیاریكراوی دەگمەندا ڕوودەدات.

زۆرجار ئەستێرە تازەكان زۆر چالاك دەبن، لە هەندێك حاڵەتدا بڕێك گازی جوڵە خێرا دەردەكەن، گازەكە لە پلەیەكی گەرمیی زۆردایە بەجۆرێك گەردیلە و بەشەكانی، ئەلیكترۆنەكانیان لەدەستداوە، كە وادەكات گازەكە وزەیەكی بەرزی هەبێت.

شەپۆلی گازەكە بە خێرایی سەدان كیلۆمەتر لە چركەیەكدا بەر گاز و تەپوتۆزی دەوروبەری ئەستێرە نوێیەكە دەكەوێت، ئەمەش دیاردەكەی لێوە دروستدەبێت.

دیاردەكە ڕووناكییەكی گەورەی لێوە دروستدەبێت كە بەچاوی ئاسایی نابینرێت، بەهۆی ئەوەی تەپوتۆز و گازی دەوروبەری زۆرێك لە ڕووناكییەكە دەشارێتەوە.

ئەو وێنەیەی هابڵ گرتوویەتی، كە ناوەندێكە لە دەوری زەوی دەسوڕێتەوە و وێنە و زانیاری دەدات گەردوونناسان، 1300 ساڵی ڕووناكی لە زەوییەوە دوورە.

بابەتی پێشتر

ئۆپیک: 44 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بۆ پشکی عێراق زیادکراوە

بابەتی دواتر

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share