نامە و تویت، وێنە و ڤیدیۆ دەبنەهۆی قورسكردنی هەسارەی زەوی

لەماوەی 350 ساڵدا كێشی هەڵگیراوە ژمارییەكان پێش سەرجەم گەردیلەكانی سەر زەوی دەداتەوە

لێكدانەوە فیزیاییەكان دەریدەخەن كە زانیارییە ژمارەییەكان وەك ئەپلۆدكردنی ملیۆنان وێنە هاوشانی تویت و بڵاوكردنەوەی نوسین و ملیۆنان نامە لەسەر (واتساپ) وادەكەن هەسارەی زەوی قورستر بێت، وەك ئەوەی زانایەكی فیزیایی دەیڵێت.

بەپێی توێژینەوەكە كە لە سایتی (AIP Advances) بڵاوكراوەتەوە، ملفین فۆبسۆن، زانای فیزیا لە زانكۆی بۆرتسمۆس گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی بارستایی وشەی ملیۆنەها تویت و ژمارەیەكی بێشووماری دەق و هەموو ئەو زانیارییانەی بڵاویاندەكەینەوە قورسایی دەخاتەسەر هەسارەكەمان.

بۆ نمونە تەنها لەماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە 720 هەزار كاتژمێر ڤیدیۆ و دیمەنی جۆراوجۆر لەسەر سایتی یوتیوب بڵاوكراوەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی پوختەی توێژینەوەكە لەلایەن كۆمەڵەی زانستییەوە پەسەندناكرێت بەبێ پێشكەشكردنی بەڵگەی زیاتر، بەڵام تاقیكردنەوەكەی فۆبسۆن لەسەر بنەمای تەقینەوەی ماددە دژەكان بونیادنراوە.

لە سەرەتاكانی ساڵی 1960 ڕۆلف لانداور، زانای فیزیایی ئەڵمانی ئەمریكی پێشبینی لانیكەمی گۆڕانكاری پێویستی كرد بۆ سڕینەوەی هەر جۆرە زانیارییەك لە سیستمدا.

بەپێی سایتی (ساینس ئەلێرت) ئەگەر لێكدانەوەكانی ئەلبێرت ئەنیشتاین لەبەرچاوبگیرێت، وەك ئەوەی فۆبسۆن ئەنجامیدەدات، گۆڕانی بنەڕەتی لە وزەدا پێویستە هاوتای گۆڕان بێت لە بارستەدا، ئەمەش واتە هەموو ئەو زانیارییانەی ڕۆژانە دروستیان دەكەین بەشداردەبن بە بڕێكی كەم لە قورسایی و قەبارەی هەسارەكەدا.

سایتەكە دەڵێت، كەڵەكەبوونی زۆری گرتە ڤیدیۆییەكان، دەقەكانی ویكیپیدیا و گرتەكانی تیك تۆك و ئەودوای سایت و پێگەكان هەندێك لێكەوتەی شۆكهێنەری دەبێت لە ئایندەی دووردا.

بەپێی توێژینەوەكە، گەشەی ژمارەیی بێسنوور مانای وایە بەشێكی گەورەی بارستایی زەوی لە كۆتاییدا بەشێوەی زانیاریی ژمارەیی دەبێت.

هەندێك لە شارەزایان پێشبینی دەكەن لەماوەی 350 ساڵدا كێشی هەڵگیراوە ژمارییەكان پێش سەرجەم گەردیلەكانی سەر زەوی دەداتەوە.

سايتەكە دەڵێت، ئەگەر تاقیكردنەوەی لەسەر نەكرێت، بیرۆكەی زانا فیزیاییەكە مایەی تێڕمان و سەرنج دەبێت، ئەگەر دەریشبكەوێت كە دروستە لێكەوتەكانی زۆر گەورە دەبن.

بابەتی پێشتر

کوڕەکەی ئەردۆغان بە بەراوردکردنی ژیانی گەنجان لە تورکیا و ئەمریکا توڕەییان زیاتر دەکات

بابەتی دواتر

ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ژەمی چوارەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share