كەشناسی كەشوهەوای ئەم هەفتەیە ئاشكرادەكات

كەشناسی هەرێم دەڵێت، لەمڕۆوە پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و دەڵێت، لە ڕۆژی سێشەممەوە كەمێك بەرزبوونەوە ڕوودەدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەمڕۆوە تا ڕۆژی دووشەممە پلەکانى گەرما بەنزمى دەمێننەوە، بەڵام لە ڕۆژی سێشەممەوە تا کۆتایی هەفتە پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرما ڕۆژانى پێشوو.

پێشتر كەشناسیی هەرێم ئاشكرایكرد، نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بە بەراود بە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان (6-8) پلەى سیلیزى دەبێت.

بابەتی پێشتر

كازمی سەردانی پاكستان دەكات

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی: 120 ملیار دۆلار خەرجیی کارەبا بووە لە حەوت ساڵی ڕابردوودا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share