كازمی سەردانی پاكستان دەكات

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

بڕیارە بەمنزیكانە سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی پاكستان بكات، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە بەغداد دەڵێت، بڕیارە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی لێبكەوێتەوە.

ئەحمەد ئەمجەد عەلی، باڵیۆزی پاكستان لە عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانێك بۆ پاكستان ئەنجامدەدات كە ئەنجامی ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

بڕیارە لەمیانەی سەردانەكەدا ژمارەیەك یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵات لەبواری ڕۆشنبیری و بازرگانی واژووبكرێت.

ئەحمەد ئەمجەد ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق و پاكستان پەیوەندییەكی بەهێز بۆماوەیەكی درێژ پێكەوەیان دەبەستێتەوە لە بوارە جیاوازەكانی ئاینی و ڕۆشنبیری و بەرژەوەندی هاوبەش.

بەوتەی باڵیۆزی پاكستان قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لە ئێستادا دەگاتە 64 ملیۆن دۆلار كە بە “ژمارەی نەگونجاو” ناویبرد و وتی، هەوڵ بۆ بەرزكردنەوەی قەبارەكەی دەدەن.

بابەتی پێشتر

بایدن نووسراوێکی بۆ ئاشکراکردنی نهێنییەکانی ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر واژووکرد

بابەتی دواتر

كەشناسی كەشوهەوای ئەم هەفتەیە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share