ئەمڕۆ لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێن

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردرێن.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرپەرشتیی سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە و سەرۆک و جێگرانی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێن.

بەپێی دابەشکردنی لیژنەکان کورد 15 پشکی بەرکەوتووە و چوار سەرۆک و 11 جێگر کە چواریان جێگری یەکەم و حەوتیان جێگری دووەمن.

سەرۆکی لیژنەکانی یاسایی، پەیوەندییەکانی دەرەوە، کۆچ و کۆچبەران و تەندروستی بەر کورد کەوتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرە بەلجیكییە بەڕەگەز عێراقییەكە دەربارەی كۆچبەران هاتەدەنگ

وەزیری كۆچی بەلجیكی ڕایدەگەیەنێت، ئەو لێدوانانەی بەناوی ئەوەوە بڵاوكراونەتەوە دەربارەی سووربوونی لەسەر گەڕاندنەوەی كۆچبەرانی عێراق، بەدروستی هەمان وتەكانی…
Total
0
Share