چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه‌ مرۆڤ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌نی جه‌سته‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ چاى شیرین.

ئیمی جۆدسن، پسپۆڕی خۆراكه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین توێژه‌رانى بوارى خۆراك له‌ ئه‌مریكا، ئه‌و به‌رئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌مدواییانه‌ ئه‌نجامیداوه‌ ده‌ڵێت، “چه‌ند جۆرێكی خواردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ به‌رده‌وامى بیانخواته‌وه‌، جه‌سته‌ی تووشی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن”.

ئه‌و پسپۆڕه‌ى خۆراك، ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕی “Eat This, Not That” (ئه‌مه‌ بخۆ نه‌ك ئه‌وه‌) ئاشكراكردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، “خواردنه‌وه‌ى بڕی زۆر له‌ خواردنه‌وه‌ و ئاوه‌ گازییه‌كان و چاى شیرین، ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن”.

ئیمی جۆدسن هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌وكردن له‌ ئه‌نجامى خواردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌وانه‌ ڕوونده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، “لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ى خواردنه‌وه‌ و ئاوه‌ گازییه‌كان و چاى شیرین به‌شێوه‌ی ڕۆژانه‌، ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستی ئه‌نسۆلین و كۆلیسترۆڵ و دروستبوونی نه‌خۆشییه‌كانى شه‌كره‌ و دڵ و گورچیله‌، ئه‌وانه‌ش هۆكارن بۆ توشبوونی جه‌سته‌ به‌ هه‌وكردنى درێژخایه‌ن”.

بابەتی پێشتر

دەسنوسێکی 151 ساڵی کاک ئەحمەدی شێخ درایە مۆزەخانەی سلێمانی

بابەتی دواتر

کۆمەڵێک گەنج کەناڵێک بۆ ناساندنی کورد بە کۆمەڵگەی سویدی دادەمەزرێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودەکانی تۆوی چیا

تۆوی چیا کە چیا سیدیشی پێدەوترێت بەکارهێنانی وەک بەشێک لە سیستمی خۆراکی چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت…
Total
0
Share