ئاسیا “مۆندیالی دوو ساڵە”ی بەدڵە

چوار فیدراسیۆنی وڵاتانی ئاسیا لەبارەی ئەنجامدانی مۆندیالی هەڵبژاردەکان هەر دوو ساڵ جارێک، ڕەزامەندییان دەربڕیوە.

ماوەی دوو وەرزە ئارسن ڤینگەر، ڕاهێنەری ئەفسانەیی ئارسیناڵ بیرۆکەی سازکردنی جامی جیهانی بە دوو ساڵ جارێک خستووەتە بەردەم فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسانی (فیفا) نوسراویان ئاڕاستەی فیدراسیۆنی ناوخۆیی کیشوەرەکانی ئاسیا  وئەوروپا و ئەمریکا کردووە.

تاریق پانجا، ڕۆژنامەنوسی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنەکانی وڵاتانی نیپاڵ، بەنگلادیش، سریلاندا و دورگەی ماڵدیڤ، سەرەڕای ئەوەی ئەندامی کارای فیفا نین، بەڵام ڕاستەوخۆ ڕەزامەندییان بەرامبەر پێشنیازەکە نیشانداوە.

چەندین سەرچاوەی دیکە دووپاتیانکردووەتەوە، بۆچوونی فیدراسیۆنەکانی دیکەی کیشوەری ئاسیا، تەنانەت فیدراسیۆنی باڵای کیشوەرەکە بەهەمان شێوەیە، چونکە سازکردنی مۆندیال دوو ساڵ جارێک دەرفەتی زیاتر بە وڵاتە بچوکەکان دەدات چانسی ڕێخکستنی مسۆگەربکەن و ملیۆنان دۆلار قازانج بەدەستبهێنن.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید گڕ بەردەداتە گواستنەوەکانی 2022

بابەتی دواتر

دادگا كاتی زیاتر دەدات بە هەدەپە بۆ بەرگریكردن لە خۆی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە جێگرەوەی بوسکێتسی دابینکرد

یانەی بەرشلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستی ڕوبن نێڤێسی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن. ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، لویس میگیلسانز،…
Total
0
Share