(13) یاریزانی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییانهاتووە

بەشێک لە یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەهۆی چالاکییەکانی مۆندیالەوە توانای جەستەییان لاوازبووە و هەندێکیشیان بەهۆی پێکان و نەشتەرگەرییەوە توانای گەڕانەوەیان نەماوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مارکا، ئەنچیلۆتی پێشوەخت لەبارەی داڕمانی ئاستی جەستەیی یاریزانەکانییەوە هۆشداریی بە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید داوە، ڕایگەیاندووە، “نازانین لە مۆندیال چی ڕوودەدات، ڕەنگە ڕووبەڕووی کێشە و داڕمانی جەستەیی یاریزانان ببینەوە.”

بەپێی سەرچاوەکە، لە ئێستادا و دوای گەڕانەوەی یاریزانە نێودەوڵەتییەکان، زیاتر لە نیوەیان لەڕووی جەستەییەوە داڕماوون.

کارڤاخال، ڕودیگێر، ڤاڵڤێردی، مۆدریچ، کاماڤینگا کێشەی “لیاقە”یان هەیە، هازارد و ئۆدریزۆلا، ڤایخۆ و ماریانۆ لەلایەن ئەنچیلۆتی-یەوە زۆر هەوڵیان لەگەڵ دراوە، بەڵام هەوڵەکان بێسوود بوون.

فێرلاند مێندی یەکێکی دیکەیە لەوانەی لە ئاستی پێویستدا نییە، هەریەک لە چوامینی، ئالابا، ڤاسکێز-یش دووچاری پێکان بوون و دوورکەوتوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان کۆتایی به‌ زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناپۆلی هێنا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share