(ڤیدیۆ) ئەلمیریا سەرکەوتنەکانی بەرشلۆنەی ڕاگرت

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (23)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر ئەلمیریا دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یانه‌ی بەرشلۆنە له‌ یاریگای “مونیسیپاڵ ستادیەم” بووە میوانی ئەلمیریا، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئەلمێریا لە خولەکی 24 لەلایەن ئەلبیلال تۆرێ-وە تۆمارکرا.

یانه‌ی بەرشلۆنە‌ لەم وەرزەدا دووەم دۆڕاندنی تۆمارکرد و به‌ (59) خاڵەوە لە پله‌ی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، جیاوازی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری بە حەوت خاڵ مایەوە.

لە بەرامبەردا یانه‌ی ئەلمیریا به‌ (25) خاڵه‌وه‌ لە پلەی (19)وە سەرکەوت بۆ پلەی (15).

بابەتی پێشتر

لەپێناو بڕە پارەیەکدا وەفاتنامە بۆ کچەکەی دروستدەکات!

بابەتی دواتر

هاوردەكردنی مریشك قەدەغەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share