ئارسیناڵ پێشنیازی ئالوگۆڕێکی گەورەی بۆ بەرشلۆنە کردووە

بەڕێوەبەرانی یانەی ئارسیناڵ پێشنیازیان بۆ یانەی بەرشلۆنە کردووە، لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 ئاڵوگۆڕ لەنێوان دوو یاریزان ئەنجامبدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “دەیلی ئێکسپرێس”، بەڕێوەبەرانی گانەرز بەهۆی تێکچوونی پەیوەندی نێوان پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ و مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەرەوە، بڕیاریانداوە هێرشبەرە گابۆنی-یەکە بە یانەیەکی دیکە بفرۆشن، بۆ ئەو مەبەستەش ناوبراویان پێشکەش بە یانەی بەرشلۆنە کردووە.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ پاڵپشت بە زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزییەکان بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی بلاوگرانا لارییان لە کڕینی ئۆبامیانگ نییە و بە پێویستیشی دەزانن، بەڵام نەختینەی تەواویان لەبەردەستدا نییە بۆ واژووکردنی گرێبەستەکە، بۆیە ئەگەری ئاڵوگۆڕکردنی یاریزانەکە بە فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی هاتووەتە ئاراوە.

دوای گەڕانەوەی چاڤی هێرناندێز بۆ یانەی بەرشلۆنە، کۆتینیۆ لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگەی نەبووەوە، هاوشێوەی سەردەمی کومان و ڕاهێنەرانی دیکە خزێنرایە سەر کورسیی یەدەگ، پێشناچێت لە داهاتوودا چاوەڕوانی زیاتر لەم یاریزانە بکرێت، بۆیە سەرچاوەکان بەدووری نازانن ئاڵوگۆڕەکە ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.

بابەتی پێشتر

بەلجیکا لە لوتکەی ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکاندایە

بابەتی دواتر

بەفر گۆیژە و ئەزمەڕی سپی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرز بۆ نێیمار کۆتایی هات

یانەى هیلالی سعودی ڕایگەیاند پێکانەکەى نێیمار قورسە و پێویستی بە نەشتەرگەریی هەیە. تیمی پزیشکی یانەى هیلال ئامادەکاری دەکات…
Total
0
Share