ئەوەی ڕیاڵ مەدرید کردی (40) ساڵە ڕووینەداوە

GRAF3305. MADRID, 30/09/2020.- El delantero serbio del Real Madrid, Luka Jovic, junto al técnico francés del equipo blanco, Zinedine Zidane, tras ser sustituido durante el encuentro correspondiente a la cuarta jornada de primera división que disputan esta noche frente al Real Valladolid en el estadio Alfredo Di Stéfano, en Madrid. EFE/JuanJo Martín.

 

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2020ی بەبێ واژووکردنی بۆند تێپەڕاند، ئەم حاڵەتەش چوار دەیەیە ڕووینەداوە.

بەهۆی قەیرانە داراییەکان و کەمبوونەوەی خەزێنەی یانە و بونیادنانەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ. یانەی شاهانەی مەدرید پێشوەخت بڕیاریدا لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020 هیچ جموجۆڵێک ئەنجامنەدات.

فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی پلانەکەیان وەک خۆی جێبەجێکرد و بۆندیان واژوونەکرد، بەپێچەوانەی یانەکانی دیکەوە کە هەریەکە بە شێوەیەک سەرقاڵی دابینکردنی یاریزانانبوون، بەڵکو لەسەر ڕاسپاردەی زینەدین زێدان تەنها مارتن ئۆدیگارد و ئەندریا لونین لە خواستن گەڕێنرانەوە.

لەبەرانبەردا چەندین یاریزانیان لە نمونەی جەیمس ڕۆدریگێز، ئەشرەف حەکیمی، سێرجیۆ ڕیگیلۆن فرۆشت و براهیم دیاز و دانی سیبایۆس و گاریس بەیل و بۆرخا مایوڕاڵیان بە خواستن ڕەوانەی یانەکانی میلان و ئارسیناڵ و تۆتنهام و ڕۆما کرد.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گەڕێکی بە مێژووی شاهانەدا کردووە و ئاشکرایکردووە، کە ماوەی 40 ساڵە، واتا لە هاوینی 1980وە ڕووینەداوە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید لە میرکاتۆی هاوینەدا بۆند واژوونەکات.

سەرچاوە مەدریدییەکان پێیان وایە، ئەم هەنگاوەی مێرەنگی لە پێناو هەنگاوێکی گەورەتردایە کە بڕیارە لە میرکاتۆی هاوینی 2021 بنرێت، کە ئەویش کڕینی کیلیان مباپێ، ئیدواردۆ کاماڤینگا و ئێرلینگ هالاندە.

بابەتی پێشتر

داگیرکردنی تاریکی.. نوێترین ڕۆمانی بەختیار عەلی

بابەتی دواتر

سۆڵشایەر دووردەخاتەوە؟ بەڕێوبەری یونایتد پەیوەندی بە پۆچتینۆوە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share