بۆچی ئاستی محەمەد سەڵاح دابەزییوە؟

ئەنجامەکانی یانەى لیڤەرپوڵ ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو دابەزین دەچێت و یەکێک لە هۆکارەکانیش دابەزینی ئاستی محەمەد سەڵاحی میسڕییە.

سکاى سپۆرت دەڵێت پێنج هۆکار لە پشت دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانەوەیە.

یەکەم: هیلاکبون

سەڵاح وەرزی ڕابردوو 61 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوڵ و هەڵبژاردەى میسڕ ئەنجامداوە

دووەم: نوێکردنەوەى گرێبەست

نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى تا ساڵی 2025 بە موچەیەک کە بە دڵی خۆی نەبووە یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی تر

سێیەم: کۆتایی هێنان بە هێرشەکان

محەمەد سەڵاح لە چاو ساڵانی ڕابردوودا تواناى کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی کەمتر بۆتەوە و کەمتر گۆڵ تۆماردەکات

چوارەم: نەبونی لێکتێگەیشتن

ساڵانی ڕابردوو محەمەد سەڵاح لێکتێگەیشتنی تەواوی هەبوو لەگەڵ مانێ و فێرمینۆدا، بەڵام ئێستا لەگەڵ شێوازی یاریکردنی نۆنێز ناگونجێت

پێنجەم: یاریکردن لە باڵەکانەوە

سەڵاح ساڵانی ڕابردوو نزیکتر بوو لەگۆڵ، ئێستا بەهۆی نۆنێزەوە، زیاتر لە باڵەکانەوە یاریی دەکات و دوورە لە گۆڵەوە.

بابەتی پێشتر

بەفربارین لە سەنتەری دوو پارێزگای هەرێم دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی "تاقمێکی تیرۆریستی"ـی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share